کۆمه‌ڵێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوای پاراستنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌ڵـکی سیڤیلی شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که ده‌کات، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش دواترین په‌لاماری کوشنده‌ی خۆیان له‌وێ ئه‌نجامدا بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی حومس ناوچه‌یه‌کی کاره‌سـاتباره و داوای‌کرد چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی و عه‌ره‌بی ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێ بکرێن تاوه‌کو له نزیکه‌وه چاودێری ڕه‌وشه‌که بکه‌ن.
چالاکوانان و دانیشـتوان گوتیان هێزه‌کانی ئاسایش له شه‌ودا په‌لاماری ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانی شـاره‌که‌یان دا و یه‌ک که‌سیان کوشـت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به لایه‌نی که‌م 13 که‌سیان کوشت و زۆربه‌یان له حومس بوون که له‌وێ چالاکوانان ده‌ڵێن له‌شـکر له هه‌ڵمه‌تی خۆی له دژی شـاره‌که به‌رده‌وامه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌وه‌تای نزیکه‌ی 8 مانگه ڕاپه‌ڕین له‌و وڵاته به‌رپابووه زیاتر له 3 هه‌زار که‌س کوژراون.
حکومه‌تی سوریا زۆربه‌ی نائارامیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی تێرۆریسـتان و ده‌سته چه‌کداره‌کانه‌وه.