Accessibility links

کلنتن: سوریایه‌کی ئازاد و دیموکرات به‌ ئه‌سه‌ده‌وه‌ مه‌حاڵه‌

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌وا مه‌حاڵه‌ له‌ سوریا دیموکراتیـیه‌ت و ئاشـتی به‌رقه‌راربێت.

خانم کلنتن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ که‌ له‌ ئسته‌نبوڵ بۆ په‌یامنێران لێـدوانی ده‌دا، گوتیشی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د دڕنده‌یی و دووڕوویی خۆی دوو هێنده‌ لێکردووه‌، وه‌ ئێدی کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌خشه‌ بۆ سوریای پاش ئه‌سه‌د دابنێت.

هێله‌ری کلنتن ئه‌م تێبینیـیانه‌ی دا له‌و کاته‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت کۆفی ئه‌نان نێردراوی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاگاداربکاته‌وه‌ له‌ دوا پـێشـهاته‌کانی ناو سوریا.

XS
SM
MD
LG