سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د نکوڵی کردووه له‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانی دابێت ئه‌و هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ره‌ی دژه حکومه‌ته بکوژن. ئه‌سه‌د به ڕۆژنامه‌وانێـکی ئه‌مه‌ریکایی گوتووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا نیـیه که سه‌رکوتکردنی دڕندانه له وڵاته‌که‌یدا پـیاده‌ده‌که‌ن.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌خشکرا، به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به ABC News ی گوتووه ئه‌و سه‌رۆکی وڵاته نه‌ک خاوه‌نی وڵاته‌که‌یه، بۆیه ئه‌وانه هێزی ئه‌و نین. گوتووشیه‌تی جیاوازیـیه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ی به سیاسه‌تێـک سه‌رکوتی خه‌ڵـکی بکرێت له‌وه‌ی له ئاکامی هه‌ڵه‌ی چه‌ند به‌رپـرسێـک بێت.
پاشـان سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـرسیاری لێـکراوه که تیایدا هاتووه له‌وه‌تای مانگی سێـیه‌وه 4 هه‌زار که‌س له ڕاپه‌ڕینی سوریادا کوژراون، به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له وه‌ڵامدا گوتی زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان لایه‌نگری حکومه‌ت بوون. هه‌روه‌ها نکوڵی کرد له‌وه‌ی حه‌مزه ئه‌لخه‌تیب ئه‌و کوڕه ته‌مه‌ن 13 سـاڵه‌ی به کوژراوی درایه‌وه ده‌سـتی که‌سوکاری ته‌قه‌ی لێـکرابێت و جه‌سته‌ی دا‌غ کرابێت و کۆئه‌ندامیان بڕیبێته‌وه.
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مارک تونه‌ر تێڕوانینی ئه‌مه‌ریکا دووپاتکرده‌وه که به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتی له سه‌رکوتکردنی دڕندانه هه‌یه ئه‌وانه‌ی ده‌رحه‌قی ئۆپـۆزسیۆنی ئاشـتیخواز ده‌کرێن. گوتیشی به ڕاستی گاڵاته جاڕیـیه سه‌رۆکی سوریا وه‌ها گاڵته به هزری خه‌ڵـکی بکات و بیه‌وێت له پشت ئه‌م جۆره قسانه‌وه خۆی بشارێته‌وه و بڵێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی له وڵاته‌که‌یدا نیـیه.