باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له سوریا ده‌ڵێت پێده‌چێت هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا له هه‌ندێک شار و شارۆچکه کشابێتنه‌وه پـێش دوا مۆڵه‌تی که له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ ئاگه‌ربه‌ست دانراوه.
باڵیۆز ڕۆبه‌رت فۆرد گوتی له هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه پێده‌چیت هێزه‌کان ته‌نها جێگایان گۆڕیبێت و له هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه‌ش تۆبخانه هێشتا له ماڵه‌کانه‌وه نزیکه.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی فۆرد له‌سه‌ر فه‌یسبوکی باڵیۆزخانه‌یه و وێنه‌ی سه‌ته‌لایتی له‌گه‌ڵدا نیشـان ده‌دات که به‌ر له کشانه‌وه و دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان گیراون.
حکومه‌تی سوریا به‌ڵێنی دا هه‌موو کاره سه‌ربازیـیه‌کان به‌ر له ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه ڕابگرێت. به‌پێی مه‌رجه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجه‌ومه‌نی ئاسایش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌سه‌ندکرا. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئۆپۆزسێۆن له ماوه‌ی 48 کاتژمێردا چه‌ک دا‌نێت دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت به‌ڵێنه‌کانی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات.
ڕۆژی هه‌ینی هیزه‌کانی سوریا بۆمبارانی شوێنه‌کانی ئۆپۆزسێۆنیان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا کرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی کوژرانی به لانی که‌م 24 که‌س که زۆربه‌یان خه‌ڵکی سڤیڵ بوون.
ئه‌م هێرشانه له کاتێکدا بوون وه‌ک ئۆپۆزسێۆن ده‌ڵێت به هه‌زاران که‌س له خۆپیشاندانی دژ به حکومه‌ت به‌شداربوون.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ڕه‌خنه‌ی توندی له حکومه‌تی سوریا گرت به‌وه‌ی هیچ به‌ره‌وپێشچوونێکی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ ساڵێکی ته‌واوه به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌وه‌تای خۆپیشاندان ده‌ژ به ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ر له 13 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێکرد زیاتر له 9 هه‌زار که‌س کوژراون.