چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن له میانه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوری و سه‌بازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له سوپای به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی وڵات له نزیک سنووری تورکیا، 4 سه‌ربازی حکومه‌تی سوری کوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ گروپی سوری چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له له‌نده‌ن گوتی شهڕوپێکدادانهکه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی " جه‌به‌ل ئه‌لزاویه"ی سه‌ر به پارێزگای " ئه‌دلیب " بووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د هێزی له‌شکری به‌کارهێناوه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی نزیه‌کی 7 مانگ له ناڕه‌زایی ئۆپۆزسێۆنی وڵات و کرده‌ی له‌شکری له دژی ئه‌و سه‌بازانه‌ی له حکومه‌ت هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه پیاده ده‌کات.
له لایه‌کی تره‌وه هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به شکستهێنانی له ده‌ربازکردنی بڕیارێک بۆ مه‌حکومکردنی سوریای په‌یوه‌ست به سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی وڵات، به‌و کاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شکستی له به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی هێنا.
خانم هێله‌ری دوێنێ بێ ئه‌وه‌ی ناوی رووسیا و چین بهێنێت گوتی ئه‌و دوو وڵاته ده‌بێت هۆکاری ڤیتۆکردنی پرۆژه بڕیاری سه‌پاندنی سزای سه‌ر سوریا بۆ هاوڵاتیانی سوری روونبکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه مۆسکۆ و په‌کین رۆژی سێشه‌ممه پرۆژه بڕیاره‌که‌یان ڤیتۆکرد ، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها پرتوگاله‌وه داڕ‌ێژرابوو ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپایی توڕه و نیگه‌ران کرد.