هه‌زاران سوری به درێژایی سنووری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ لوبناندا هه‌ڵاتوون. ده‌ڵێن ئه‌وان له کوشـتنکاری هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ترسن.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان حکومه‌ت تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی تیمه‌کانی فریاگوزاری خاچی سووری له ناوچه‌که دورخسـتۆته‌وه به مه‌به‌ستی شـاردنه‌وه‌ی هێرشیه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی بابه عه‌مری حومس. ده‌ڵێن ده‌نگی ته‌قینه‌وه له‌و گه‌ڕه‌که‌وه دێت، وه ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی ماڵ و شوێنی گرنگی ناوچه‌که وێرانبوون.
که‌سایتیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له هێرشه تۆڵه ئامێزه‌کانیاندا بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی شۆڕش له پاش ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌یاندا به‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی بابه عه‌مر ده‌یان که‌سیان به شێوه‌ی ئیعدامکردن کوشـتووه و هه‌روه‌ها چه‌ندین ماڵیان سووتاندووه.