Accessibility links

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک وه‌زیری نوێ بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌سـتنیشـان ده‌کات

  • Shwan Rashid

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا وه‌زیر کشـتوکاڵی حکومه‌تی پـێشووی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری نوێی وڵات ده‌سـتنیشـانکرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا به‌شار ئه‌سه‌د داوای له‌ ڕیاز فه‌رید حه‌بیب کردووه‌ حکومه‌تێـکی نوێ پـێـکبهێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌نگاوێـکی دیکه‌ له‌و پـرۆسه‌یه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د به‌ چاکسـازی سیاسی ناوده‌بات.

ئه‌سه‌د هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی مانگی پـێـنجیش به‌ به‌شێـک له‌و چاکسـازیـیه‌ داده‌نێت.

به‌ڵام چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن خه‌ڵکێـکی که‌م ده‌نگیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌دا داوه‌ و هه‌روه‌ها هیچ کام له‌ کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن تیایدا به‌شـداریـیان نه‌رکردووه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌ چالاکوانان ده‌ڵێن دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای لازقیـیه‌ی خۆرئاوای وڵات شه‌ڕی توند له‌ نێوان هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن و حکومه‌ت ڕوویانداوه‌. کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ بریتانیا ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌ لایه‌نی که‌م 15 سه‌ربازی حکومه‌ت و 3 له‌ سه‌رهه‌ڵداوان کوژراون.

هه‌ر دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ شـاری جه‌ده‌ی سعودیـیه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ گوتی وڵاتانی که‌نداو هه‌تا وا ئۆمێدیان به‌ ئاگربه‌سـته‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نامێنێت.

XS
SM
MD
LG