چالاکوانانی مافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتیان کۆی ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که کوژراون گه‌یشـتووه‌ته 22 که‌س.
چالاکوانان ده‌ڵێن له میانه‌ی ئه‌و شـاڵاوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت له شاری حه‌ما زیاتر له 50 که‌سیش برینداربوون. ده‌شڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت چوارده‌وه‌ری شـاره‌که‌یان دابوو و دانیشـتوانیش به‌ربه‌سـتیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا دانبوو تاوه‌کو ڕێـگه له هاتووچۆی هێزه‌کان بگرن.
چالاکوانان ده‌شڵێن هه‌روه‌ها هێزه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه چوونه‌ته ناو شـاری ئه‌دلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که که پـێده‌چێت ئه‌مه‌ش به‌شێـک بێت له‌و سه‌رکوتکردنه به‌رفراوانه‌ی حکومه‌ت له دژی ئۆپـۆزسیۆن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی Amnesty International ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیـیان ئه‌نجام دابێت له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێـک له مانگی ڕابردوودا له نزیک سنووری لوبنان.
ڕێـکخراوه‌که که بنکه‌که‌ی له له‌نده‌نه، سوریا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری کوڕان و پـیاوانی له ته‌لکه‌له‌خ ده‌سـتگیرکردووه و زۆربه‌یانی ئه‌شکه‌نجه‌داوه. ده‌شڵێت به‌پـێی قسه‌ی گه‌واهده‌ران به لای که‌م 9 که‌س له‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون کوژراون.
ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌مه‌نسـتی ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئه‌وه به‌شێـک بووبێت له هێرشێـکی به‌رفراوانی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی حکومه‌ت له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل که له ئاستی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیدایه. ڕێـکخراوه‌که داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وشی سوریا ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگایی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان بکات.