ئه‌مڕۆ هاوڵاتیان له سوریا وا خۆیان بۆ رۆژێکی دیکه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ئاماده‌ده‌که‌ن له دژی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی وڵات، ئه‌مه‌ش به رۆژێک دوای ئه‌وه‌ی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای گوشاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کرد.
پلانه‌کانی په‌یوه‌ست به سازدانی خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ هاوکاته له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین هه‌ینی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ، ئه‌وه‌ی مانگه‌ی که چه‌ند ڕۆژێـکه ده‌سـتیپـێـکردووه و سه‌رکوتکردنی جودابیرانی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریای به‌خۆوه بینیوه.
هێله‌ری کلنتن گوتی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی بڕوایان وایه که له میانه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی سه‌رکوتکردنه‌کان پتر له 2 هه‌زار که‌س له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه کوژراون.
له ده‌می کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ جۆن بێردی هاوتای که‌نه‌دی، خانم هێله‌ری داوی کاردانه‌وه‌یه‌کی زیاتر ئاشکرا و کاریگه‌رتری نێونه‌ته‌وه‌یی کرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کاری توندوتیژی ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق هاوڵاتیانی سوری له له لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئهسهدوه پیاده‌ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی که واشنتن به ته‌واوی پشتیوانی له راگه‌یاندنه‌که‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ سه‌رزه‌نشتکردنی پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی هاوڵاتیانی سوری ده‌کات.
هاوکات خانم هێله‌ری ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا‌و که له پێناو زیادکردنی ئاستی فشار له‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا کاری زیاتر ماوه ئه‌نجامبدرێن و ده‌ڵێت پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپایی و عه‌ره‌بی ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌پاندنی سزای دیکه له دژی حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها گوتیشی که سه‌رۆکی سوریا ڕه‌وایی حکومڕانی وڵاتی له ده‌ست داوه.
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن له ماوه‌ی 4 رۆژی رابردوودا پتر له 130 که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا گیانیان له ده‌ست داوه.