تیمێـکی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشـتووه‌ته سوریا بۆ دانانی میکانیزمی چۆنێتی چاودێریکردنی ڕه‌وشه‌که، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له جێبه‌جێـکردنی پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نانی نێردروای تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت تیمه‌که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گه‌یشـته دیمه‌شقی پایته‌خت پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی ئه‌نان گوتی حکومه‌تی سوریا ئاگاداری کردوونه‌ته‌وه که‌وا له ناوچه‌کانی ده‌رعا و ئیدلب و زه‌به‌دانی هێزه‌کانی له‌شـکری کشـانۆته‌وه.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی به په‌یامنێرانیشی گوت ئه‌وان چاوه‌ڕێن هه‌تا 10 مانگی چوار توندوتیژیـیه‌کان به ته‌واوی له سوریادا کۆتایـیان پـێبێت.
هه‌رچه‌نده حکومه‌تی سوریا به پـلانه شه‌ش خاڵیـیه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان قایل بووه، به‌ڵام هێشـتا هێرشی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کان به‌رده‌وامه.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌ی چه‌کی قورس له ناوچه‌ی دومای دیمه‌شقی پایته‌خت بیسـتراوه و هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پـێـکدادان له پارێزگای حه‌له‌بی نزیک سـنوری تورکیا ڕوویداوه.
ئاژانسی به‌هاناچوونی لێقه‌وماوان له تورکیا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌وا زیاتر له 1600 هاوڵاتی سوری له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا په‌نایان بۆ تورکیا بردووه.
له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاووتوێی به‌یانـنامه‌یه‌ک ده‌کات که تیایدا نیگه‌رانی قوڵ نیشـان ده‌درێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا هه‌تا ئێسـتا شه‌ڕی ڕانه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها له به‌رنووسی به‌یانـنامه‌که که کۆپـیـیه‌کی که‌وتووه‌ته ده‌سـتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، هاتووه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوا له حکومه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات ده‌ستبه‌جێ له به‌کارهێنانی چه‌کی قورس ڕابوه‌سـتێت و هێزه له‌شـکریـیه‌کانی له شوێنی دانیشـتوان بکێشێته‌وه.
دیپـلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ به‌یانـنامه‌که ده‌ربچێت. بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ کۆفی ئه‌نان ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاداربکاته‌وه له دوایـین ئه‌نجامی هه‌وڵه‌که‌ی له‌مه‌ڕ سوریا.
به‌پـێی لێـدوانی ئه‌حمه‌د فه‌وزی، بڕیاره له 11 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێز ئه‌نان سه‌ردانی ئێران بکات به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به سوریا.