چالاکوانان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خۆپـیشـاندانه‌کان بۆ ئه‌م هه‌ینیـیه‌ش هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه و به لایه‌نی که‌م 7 که‌سیان کوشـتووه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب قایل بووه.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌کانی دژه حکومه‌ت ده‌ڵێن زۆربه‌ی کوژراوه‌کان له حومس و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت بوون. به‌پـێی لێـدوانی ئه‌و که‌سانه، هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سیتان به ته‌قه‌کردن کردووه له پاش ماوه‌یه‌کی کورت له سـازدانی خۆپـیشـاندانه‌کان هه‌ر وه‌کو هه‌ینیـیه‌کانی پـێشـوو له چه‌ند شار و شـارۆچکه‌یه‌کی وڵاته‌که‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا نکۆڵی ده‌کات له‌وه‌ی که‌س کوژرابێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چالاکوانان گوتیان هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت له حومس به لایه‌نی که‌م 12 که‌سیان کوشـتووه.