به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چه‌ندین ناوچه‌ی سوریا خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت سـازکراون و چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د به لایه‌نی که‌م 10 که‌سیان کوشـتووه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 3 له کوژراوه‌کان له شـاری حه‌ما بوون کاتێـک هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێـک کردووه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پاش نوێژی هه‌ینی به هه‌زاران که‌س له سوریا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و جارێـکی دیکه داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌سه‌دیان له ده‌سه‌ڵات ده‌کرد.
چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداواندا سه‌ره‌ڕای ئه‌و پـێشـێلکاریـیانه‌ی به‌رامبه‌ر ئاگربه‌سـته‌که ده‌کرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نانی نێردروای تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مڕۆ گوتی هه‌رچه‌نده توندوتیژیـیه‌کان به‌رده‌وامن به‌ڵام پـلانی ئاشـتیـیه‌که له‌سه‌ر ڕێی خۆی ده‌ڕوات.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی له جنێڤ ئه‌مه‌ی به په‌یامنێران گوت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که هه‌ندێـک نیشـانه‌ی که‌م بۆ وابه‌سـته‌بوون به پلانه‌که هه‌ن.