چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه چه‌کداره‌کانی سوریا به لایه‌نی که‌م 217 که‌سیان له شـاری حومس کوشـتووه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک ئاماده ده‌کات به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی توندوتیژی له‌و وڵاته‌دا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا دوێنێ هه‌ینی گوتیان سه‌دان که‌سی دیکه له شـاره‌که‌دا برینداربوون. جێی ئاماژه پـێـکردنه حومس یه‌کێـکه له‌و شـاره سه‌ره‌کیـیانه‌ی بنکه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی لێـیه.
هاوکات له‌گه‌ڵ زیادبوونی زیانه گیانیـیه‌کان، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک سه‌باره‌ت به سوریا بدات.
پـێشـتر ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی ڤیتیۆی کرد له‌سه‌ر ده‌قه‌کانی پـێشـووی بڕیاره‌که، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما گوشـار ده‌خاته سه‌ر ڕووسیا تاوه‌کو ده‌قێـکی نه‌رمتر بۆ بڕیاره‌که په‌سه‌ند بکات.
هاوکات چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن گوتیان ده‌یه‌ها هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ یادکردنه‌وه‌ی سیـیه‌مین سـاڵیادی سه‌رکوتکردنی خوێناویـیانه‌ی حکومه‌ت له شـاری حه‌ما، ئه‌وه‌ی تیایدا به ده‌یان هه‌زار که‌س کوژران و لایه‌کی شـاره‌که وێرانبوو.