هه‌ینی به هه‌زاران خۆنیشانده‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی سه‌رتانسه‌ری سوریا وه‌ک به‌شێکی تر له خۆنیشاندانی ناڕه‌زایی به ئامانجی له ده‌سه‌ڵات لادانی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د. چالاکوانان ده‌ڵێن به‌لای که‌م 12 که‌س کوژران کاتێک هێزه‌کانی ئاسایش له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق ته‌قه‌یان له خۆنیشانده‌ران کرد.
خۆنیشانده‌ران له سه‌رانسه‌ری باکور و ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت کۆبوونه‌وه سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونێکی زۆری له‌شکر و ترسی ئه‌وی ڕژێمی تاکڕه‌وی سوریا به‌رده‌وام بێت له سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. زیاتر له سه‌د ڕۆژه هێزه‌کانی حکومه‌ت په‌لاماری خۆنیشانده‌رانیان داوه.
چالاکوانێک به ناوی ڕامی عه‌بدولڕحمان که له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له له‌نده‌نه، هه‌ینی له شاروچکه‌ی کیسوا به ته‌له‌فون به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی گوت هیزه‌کانی ئاسایش له‌وه‌ێ ته‌قه‌یان له خۆنیشانده‌ران کردبوو وه ژماره‌یه‌کی دیارنه‌کراویان بریندارکردبوو.
ورده‌کاریـیه‌کانی توندوتیژی هه‌ینی له لای لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه، به‌شێکی زۆری له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سوریا ڕێگه نادات ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ ڕوماڵی خۆنیشاندانه‌کان بکه‌ن. چالاکوانان ده‌ڵێن له ئاکام سه‌رکوتکرانه‌کان له لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه، به‌لای که‌می 1،400 که‌س کوژراون.
هه‌ینی تورکیا ڕایگه‌یاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه، زیاتر له 1,500 په‌نابه‌ری سوری هه‌ڵاتنه ناو خاکی پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا ڕژانه ناو شارۆچکه‌ی سنووری خربه‌ت جۆز.
به پێی مه‌زنده‌ی حکومه‌تی تورکیا، نزیکه‌ی 12،000 خه‌ڵکی سوریا له ناو خێوه‌تان، له که‌مپاندا له تورکیا ده‌ژین.
وا ده‌گوترێت هێزه‌کانی سوریا له 500 مه‌تری سنووری تورکیا نزیکبوونه‌ته‌وه.