چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 8 که‌سیان کوشـتووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به پـلانێـک قایل بوو بۆ کۆتایی‌هێنان به توندوتیژی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا هاوڵاتیانیان له شـاری حومس کردووه‌ته ئامانج. ژماره‌یه‌ک که‌س له ئاکامی تۆپـبارانی هێزه‌کان له گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر کوژراون. ئه‌و ئاماره‌ی سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه هێشـتا له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی DPA ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌ره‌به‌یانه‌وه له شـاری حومس و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه ده‌سـتیان به ڕێپـێوانکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه دوێنێ چوارشه‌ممه له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره ڕاگه‌یه‌ندرا که‌وا حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به پـلانێـکی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی له سوریا قایل‌بووه.
له پـلانه‌که‌دا هاتووه که ده‌بێت حکومه‌تی سوریا هه‌موو هێزه ئاسایشیـیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بکێشێته‌وه و ئه‌و که‌سـانه‌ی له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کاندا ده‌سـتگیرکراون ئازادبکرێن که به ده‌یان هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێن. پاشـان له قاهیره وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا بکات.
به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا زوو پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب جێبه‌جێ ناکرێت.
یه‌ک له ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن که له فه‌ڕه‌نسـایه (بورهان غه‌یلون) ئه‌مڕۆ گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه سوریا ڕێز له به‌نده‌کانی پـلانه‌که ناگرێت. ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ته‌نها له ترسی گۆشه‌گیرکردنی له لایه‌ن عه‌ره‌ب و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه پـلانه‌که‌ی قبوڵ کردووه.