Accessibility links

هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا 34 که‌س له‌ شـاری حه‌ما ده‌کوژن

  • VOA News

هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا 34 که‌س له‌ شـاری حه‌ما ده‌کوژن

هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا 34 که‌س له‌ شـاری حه‌ما ده‌کوژن

گرووپه‌کانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له‌ شـاری حه‌ما ته‌قه‌یان له‌ خۆپـیشـانده‌رانی دژه‌ حکومه‌ت کردووه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لای که‌م 34 که‌س کوژراون.

چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ دوابه‌دوای ئه‌وه‌ ڕوویدا که‌ به‌ هه‌زاران که‌س پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌.

ئه‌م خۆپـیشـاندانانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر داوای گرووپه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن سـازکران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر کوژران و بریندابوونی ژماره‌یه‌ک له‌ منداڵان له‌ میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دوایـیانه‌دا.

زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینی، ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه‌ هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌یان له‌ خۆپـیشـانده‌ران کردووه‌ له‌ شـاری دێر ئه‌لزوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌.

ڕێـکخراوه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن هه‌ر له‌و توندوتیژیانه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌دا نزیکه‌ی 1000 که‌س کوژراون و‌ به‌ لای که‌م 25 یان منداڵن.

له‌ نێو ئه‌و منداڵانه‌ کوڕێـکی ته‌مه‌ن 13 سـاڵ هه‌یه‌ که‌ وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن به‌ ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایش ئه‌شکه‌نجه‌ دراوه‌ و کوژراوه‌. ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاش ده‌ڵێن به‌ ده‌سـتی کۆمه‌ڵه‌ چه‌کداره‌کان کوژراوه‌ نه‌ک هێزه‌کانی حکومه‌ت.

XS
SM
MD
LG