ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی دا بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی سوریا له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـێلـکاریـیه له ڕاده به‌ده‌ر و به به‌رنامه بۆ داڕێژراوانه‌ی له به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ کردوویه‌تی له میانه‌ی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌راندا.
ئه‌نجومه‌که که دوێنێ هه‌ینی بڕیاره‌که‌ی په‌سه‌ندکرد هه‌روه‌ها پـۆسـتی لێـکۆڵه‌ڕێـکی تایبه‌تی دامه‌زراند به مه‌به‌ستی لێـکۆڵینه‌وه له‌و پـێشـێلکاریـیانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ له سوریادا ده‌کرێن. هه‌رچه‌نده بڕیاره‌که شتێـک که‌متر بوو له‌وه‌ی به تایبه‌تی داوا بکات سوریا ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بکرێت تاوه‌کو کاری دیکه‌ی به‌رامبه‌ر بکرێت.
بڕیاره‌که له لایه‌ن 37 له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه په‌سه‌ندکرا. به‌ڵام ڕووسیا و چین و کوبا و ئێـکوادۆر ڕه‌تیانکرده‌وه و هیندسـتان و به‌نگلادش و فلپـین و ئۆگه‌ندا و ئه‌نگۆلا و کامیرۆن ده‌نگیان نه‌دا.
به‌ر له ده‌نگدانه‌که کۆمسیاری باڵای مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناڤی پـیڵای به کۆمه‌ڵه‌که‌ی گوت به‌پـێی دوایـین لێـکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون که به پاڵپـشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه کراون ده‌رکه‌وتووه هێزه‌کانی سوریا به‌بێ جیاوازی توندوتیژیـیان له دژی گه‌وره و منداڵان پـیاده‌کردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا، باڵیۆزی سوریا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێڤ فه‌یسه‌ڵ خه‌باز حه‌موی سووربوو که ڕاپـۆرته‌که ناهاوسه‌نگه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی واشنتن به توندی پـشـتیوانی له هه‌وڵه‌کانی کۆمسیۆنه‌که ده‌کات بۆ ئاشـکراکردنی ئه‌و پـێشـێلکاریـیانه‌ی له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌کرێن. گوتیشی ڕاپـۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیشـانی ده‌دات که حکومه‌تی سوریا ئاماده‌یه هه‌موو شتێـک بکات له پـێناو ڕێـگه‌گرتن له داخوازیـیه شه‌رعیـیه‌کانی گه‌لی سوریا.