چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به‌رده‌وامبوون له سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له شـاری حه‌ما و تانکه‌کانی له‌شـکر به ناوچه‌که‌دا گه‌ڕاون و گه‌واهده‌ران ڕاپـۆرتیان داوه که‌وا ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیسـتراوه.
چالاکوانان و دانیشـتووان گوتیان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له شـاره‌که‌دا بڕاوه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به زیانی گیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه نه‌دراوه، واته پاش 3 ڕۆژ له هێرشه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که که بوونه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 130 که‌س. زۆربه‌ی کوژراوه‌کان له شـاری حه‌ما بوون.
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سێهه‌م ڕۆژ ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆبـبێته‌وه بۆ مشـتومڕکردن له‌سه‌ر شـیانی ده‌رکردنی بڕیارێـک له دژی سوریا. به‌رنووسی بڕیاره‌که که له لایه‌ن ئه‌وروپایـیه‌کانه‌وه پـێشـکه‌شکراوه و ئه‌مه‌ریکا پـشـتگیری ده‌کات، داوا له سوریا ده‌کات له په‌لاماردانی شـاره‌کانی خۆی ڕابوه‌سـتێت و چاکسـازی سیـاسی بکات و ده‌ست به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پاک و بێ لایه‌ن بکات له‌سه‌ر ئه‌و هێرشـانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
ڕووسیا که هاوپه‌یمانی دێرینی دیمه‌شقه، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار گوتی ئه‌و له دژی بڕیارێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی توندوتیژی له سوریا ناوه‌سـتێت. مۆسـکۆ که مافی ڤیتۆی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژبوو له دژی هه‌ر بڕیارێـکی له‌و جۆره بوو که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه ده‌ربچێت.
ڕووسیا به‌و ئاڕاسته‌یه گوشـار ده‌کات که ئه‌نجومه‌که هاوسه‌نگی بکات و لۆمه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆن بگرێت له‌و توندوتیژیانه‌ی ڕووده‌ده‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه له واشنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ چالاکوانانی سیاسی سوریا کۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش له یه‌که‌م هه‌وڵیدا بۆ له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له ئۆپـۆزسیۆنی سوری له ده‌ره‌وه له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت له‌و وڵاته ده‌سـتیان پـێـکردووه.
خانم هێله‌ری ده‌سـتخۆشی له چالاکوانان کرد بۆ کارکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له ناو سوریان و گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له خه‌ڵـکی سوریا ده‌کات. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مه‌ریکا کار له‌سه‌ر سزای زیاتری سه‌ر حکومه‌تی سوریا ده‌کات.