کۆمکاری عه‌ره‌ب چاوه‌ڕێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سوریا ده‌کات له به‌رامبه‌ر پـلانێـک که پـێشـنیاری کردووه به مه‌به‌ستی کۆتایی‌هێنان به‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویـیانه‌ی له وڵاته‌که‌دا له دژی ئۆپـۆزسیۆن پـیاده‌ده‌کرێت.
سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ر حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی گوتوویه‌تی پـێشـنیارێـکی ئه‌رێنی و ڕژد دوێنێ یه‌کشه‌ممه دراوه‌ته ده‌سـتی سوریا پاش ئه‌وه‌ی بۆخۆی سه‌رپه‌رشتی وتووێژه‌کانی له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر کرد. شێخ حه‌مه‌د گوتووشیه‌تی کۆمکاری عه‌ره‌ب چاوه‌ڕوان‌ده‌کات دیمه‌شق ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌ڵام‌بداته‌وه.
ورده‌کاری پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب ئاشـکرا نه‌کراوه، به‌ڵام له هه‌وڵه‌کانی پـێشـوویاندا بۆ ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ دیمه‌شـقدا دوو داوا له سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرابوون، ئه‌وانیش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان و هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی.
شێخ حه‌مه‌د گوتیشی له پاش گوێبیسـتنی وه‌ڵامی حکومه‌تی به‌ڕێز ئه‌سه‌د، کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیار ده‌دات چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له به‌رامبه‌ر سوریادا هه‌بێت.
ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه ڕایگه‌یاند که‌وا شێخ حه‌مه‌د په‌یامێـکی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا داوه که تیایدا داواده‌کرێت هێزه‌کانی ئاسایش وازبهێنن له ته‌قه‌کردن له خه‌ڵـکی سیڤیلی بێ چه‌ک. ئه‌لعه‌ره‌بیـیه گوتیشی وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم لۆمه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه به گه‌وره‌کردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوی برد به درۆی میدیاکان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناو وڵاته‌که‌ی.
ئه‌م کۆمکاره که 22 وڵاتی عه‌ره‌ب له‌خۆده‌گرێت به توندی ڕه‌خنه‌ی له سوریا گرت پاش ئه‌وه‌ی چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ گوتیان هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕۆژی هه‌ینی ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه و به ده‌یانیان لێ‌کوشتوون.