هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا پێکدادانێکی خوێناویان هه‌بووه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی به‌رد هاوێژی نزیک له شاری دێرئه‌لزوره‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
چالاکوانان و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌لانی که‌مه‌وه 3 که‌س له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا کوژراون، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان لێکردون.
هه‌ر زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه چالاکوانان ڕایانگه‌یاند به‌لانی که‌م 5 که‌س کوژران کاتێک هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا هێرشێکیان له نیوه‌شه‌ودا ئه‌نجام دا، که بڕوا وایه هه‌ڵمه‌تێک بوبێت بۆ سه‌ر جودابیران.
هاوکات ڕاشیانگه‌یاندووه که هێزه چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی سوریا له ده‌وروبه‌ری شاری دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی سیڤیلی کردووه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سێۆشێتید پرێس ده‌ڵێت هێرشێکی تری هاوشێوه له شارۆچکه‌ی البووکه‌مال ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م ڕووداوانه‌ی سوریا یه‌ک ڕۆژ پاش خۆپیشاندانی هه‌زاران که‌سی خه‌ڵکی سوریا بوو له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا و تیایدا داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریایان ده‌کرده‌وه.
چالاکوانان ده‌ڵێن له خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینیدا به‌لانی که‌م 19 که‌س به‌ده‌ستی هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا کوژراون.
.