ڕووسیا ئاگاهی ده‌دات که‌وا ئه‌و هه‌وڵه‌ی له لایه‌ن ڕۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌درێت له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ده‌رکردنی بڕیارێـک له دژی سوریا ده‌بێته مایه‌ی خسـتنی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گینـنادی گاتیلۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتی ئه‌و پـرۆژه بڕیاره‌ی له لایه‌ن ڕۆژئاوا و عه‌ره‌به‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ نابێته مایه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا، به‌ڵـکو ڕێـگه‌یه‌ک بۆ شه‌ڕی ناوخۆ ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت زیاتر خۆیان له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق جێـگیردهکهن، ئه‌مه‌ش له پاش چه‌ندین ڕۆژ له شه‌ڕی توند له دژی ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌سـتیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا گرتبوو که ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له شوێنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده‌وه دورن.
چالاکوانان ده‌ڵێن هه‌ر دوێنێ دووشه‌ممه به‌هۆی شه‌ڕه‌کانی نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به ئه‌سه‌د و خه‌ڵـکی سه‌رهه‌ڵداو له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و شـاری حومس نزیکه‌ی 100 که‌س کوژراون که زۆربه‌یان خه‌ڵـکی سیڤیل بوون.