چالاکوانانی مافی مرۆڤ و دانیشـتوان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به تانکه‌وه خۆیان به شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که‌دا کردووه و سه‌رله‌نوێ ده‌سـتیان به ده‌سـتگیرکردنی خه‌ڵـکی کردووه وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له دژی نه‌یارانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتیان داوه‌تێ.
چالاکوانان و دانیشـتوان له شـاری حه‌ما ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی تانک و زرێـپـۆشه‌کانی له‌شـکر خۆیان به شـاره‌که‌دا کردبوو، ده‌نگی ته‌قه بیسـتراوه. ده‌ڵێن به سه‌دان له چه‌کدارانی هێزه‌کانی ئاسایش به پاس هه‌تا قه‌راغی شـاره‌که گه‌یشتوون و پاشـان به پـیاده خۆیان به شـاره‌که‌دا کردووه. دواتر ده‌سـتیان به گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای ئه‌وانه‌دا کردووه که پـێشـتر به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌تدا کردبوو.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سزاکانی خۆی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا فراوانترکرد.
سـزاکنیش بریتین له سڕکردنی سه‌روه‌ت و سـامان و هه‌روه‌ها به‌ندکردنی کارگوزاری هه‌ر یه‌ک له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لم و ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی بوثینه شه‌عبان و باڵیۆزی سوری له لوبنان عه‌لی عه‌بدول که‌ریم عه‌لی.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه فکتۆریا نولاند ڕایگه‌یاند ئه‌و سێ به‌رپـرسه له‌سه‌ر ڕۆڵی پـرۆپاگه‌نده‌کردنیان بۆ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سـزادراون له ڕووی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی تۆقاندنه‌ی له دژی هاوڵاتیانی خۆیان به‌رپایان کردووه.
حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی خسـتووه‌ته ئه‌سـتۆی ده‌سته چه‌کداره‌کان و تێرۆریسـتانه‌وه.
هاوکات ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به ئه‌منسـتی ئنته‌رناشـناڵ ڕایگه‌یاند که باوه‌ڕ ده‌کرێت له میانه‌ی زیندانکردندا و به درێژایی 5 مانگ له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا دژ به حکومه‌ت 88 که‌س به 10 منداڵه‌وه کوژرابن. ڕێـکخراوی ناوبراو ده‌شڵێت 52 که‌سیان به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه گیانیان سـپاردووه.