ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د وتارێـکی پـێشـکه‌شی وڵاته‌که‌ی کرد و تیایدا ده‌ستی بیانی و ماڵپه‌ڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به پـێلانگێڕی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی تۆمه‌تبارکرد.
ئه‌م وتاره‌ی سه‌رۆکی سوریا له کاتێـکدا دێت که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌کرێن و به گه‌ورترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر حۆکمڕانیـیه 11 سـاڵانه‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاتداریـیه درێژ خایه‌نه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی داده‌نرێت. ئه‌مه یه‌که‌م وتاری بووه له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کان هه‌ڵگیرسـاون.
له هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گوتی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ندێـک چاکسـازی داناوه بۆ جێبه‌جێـکردنی داخوازی خۆپـیشـانده‌ران، له‌وانه زیادکردنی موچه و گۆڕینی کابینه‌ی حکومه‌ت.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌تی په‌سه‌ندکرد پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیر محه‌مه‌د ناجی ئه‌لعطری داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی پـێشـکه‌شکرد. له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه حکومه‌تی نوێ ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام حکومه‌ته‌که‌ی محه‌مه‌د ناجی هه‌تا ئه‌و ده‌مه کاره‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له وتاره‌که‌شیدا گوتی هه‌ندێ جار حکومه‌ته‌که‌ی شـکست ده‌هێنێت له گه‌یاندنی په‌یامی خۆی بۆ خه‌ڵـکی.
خۆپـیشـانده‌ران داوا ده‌که‌ن کۆتایی به یاسایی ته‌نگه‌تاوی وڵاته‌که بهێنرێت که‌وا بۆ 50 سـاڵه درێژه‌ی خایاندووه و خۆپـیشـاندان قه‌ده‌غه ده‌کات. وه‌لێ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د زۆر به کورتی باسی له‌و یاسایه کرد و هیچ ئاماژه‌یه‌کی به گۆڕینی نه‌دا.