له‌و ده‌مه‌ی چالاکوانانی سوری هه‌واڵی شه‌ڕوپـێکدادان له ناوچه‌کانی وڵات راده‌گه‌یه‌نن، هاوکات به‌رپرسانی سوری کاری ته‌قاندنه‌وه‌ی لوله‌یه‌کی غازبه‌ر له ده‌مێکی زووی ئه‌مڕۆدا ده‌خه‌نه ئۆباڵی ئه‌وانه‌ی پـێـیان ده‌ڵێن گروپی تێرۆریستی.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریا گوتی ته‌قینه‌وه‌که له نزیک ناوچه‌ی "ته‌ل که‌له‌خ" بووه له نزیک سنووری لوبنان.
له ده‌مه‌وه‌ی له مانگی سێی ساڵی رابردووه‌وه راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له دژی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستیـپێکردوه، چه‌ندان هێرش کراونه‌ته سه‌ر لوله‌ی نه‌وت گازبه‌ر، به‌ڵام روون و ئاشکرا نیـیه که ئایا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشانه کێن. هه‌ربۆیه شاره‌کانی سوریا دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانی له‌م جۆره دووچاری که‌می سووته‌مه‌نی ده‌بنه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه، ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری له راگه‌یاندنێکیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسی گوتی که له ئاکامی شه‌ڕوپـێکداداندا 6 سه‌ربازی هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و 4 هاوڵاتی سیڤیل له ناوچه‌ی حراکی سه‌ر به پارێزگای ده‌رعای باشوری وڵات کوژراون.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا رایگه‌یاند 72 که‌س له سه‌رانسه‌ری سوریادا کوژراون که 41 که‌سیان خه‌ڵکانی سیڤیل بوون، زۆربه‌ی قوربانیه‌کان له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت و هه‌روه‌ها له شاره‌کانی حومس و حه‌ما.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوری کارکردنی ئازاده‌نه له په‌یامنێرانی بیانیان قه‌ده‌غه‌کردوه ، هه‌ربۆیه ناتوانرێت ئه‌م هه‌واڵه یه‌کلایانه پشتڕاست بکرێن.
دوێنێ حکومه‌تی سوریا به‌رگری له دیمه‌شقی پایته‌خت کرد و هێزه‌کانی خۆی به پاڵپشتی تانک و زرێپۆش به شارره‌که‌دا بڵاوکرده‌وه.