له یه‌که‌م ڕۆژی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا هێزه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و به لای که‌م 7 که‌سیان کوشـتووه.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌م سه‌رکوتکردنه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت پاش ئه‌وه هات که به هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ سه‌رله‌نوێ داواکردنه‌وه‌ی ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
لیژنه‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن کوشـتنکاریـیه‌کان له دوو شـارۆچکه‌ی باشور و شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که له پاش نوێژی جه‌ژن ڕوویاندا.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له میانه‌ی شـاڵاوه‌کانیان بۆ سه‌ر خۆپـیشـانده‌ران 6 که‌سیان کوشت.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری گوتوویه‌تی زۆربه‌ی کوژراوه‌کان له ناوچه‌ی سه‌ره‌مینی باکوری پارێزگای ئیدلب بووه. کۆمه‌ڵه‌که گوتووشیه‌تی هێزه‌کان له ده‌می شـاڵاوی ده‌سـتگیرکردنه‌کانیاندا 5 که‌سیان له‌وێ کوشـتووه و به لای که‌م 60 که‌سیان بریندارکردووه.
هاوکات سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د زیاتر ڕووبه‌ڕووی گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له دژی نه‌یارانی گرتوویه‌تیه‌به‌ر.
ڕۆژی سێشه‌ممه کاثرین ئه‌شـتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا نیـگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و توندوتیژیـیه‌ی حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی ئاشـتیخواز و چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌سـتی‌داوه‌تێ.
له به‌یانـنامه‌که خانم کاثرین ئاماژه‌ی به‌و هێرشه کرد که ڕۆژی شه‌ممه کرایه سه‌ر خه‌ڵـکی له مزگه‌وتێـکدا له سوریا و هه‌روه‌ها هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی کرایه سه‌ر وێنه‌کێشی کاریکاتێری عه‌لی فه‌رزات که له نزیک دیمه‌شق ڕفێندرا و خراپ لێی درا.