ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش نزیکه‌ی 500 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه و 10 ی دیکه‌یان کوشـتووه، هاوکات گه‌واهیده‌ران له ده‌رعا گوتیان هێزه‌کان به پاڵپـشـتی ماشێنی زرێپـۆش به شه‌قامه‌کانی شـاره‌که‌دا دێن و ده‌چن بۆ ڕێـگه‌گرتن له هه‌ر خۆپـیشـاندانێـک له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
دانیشـتوان له ده‌رعا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا هه‌ر کوڕێـک ته‌مه‌نی له سه‌روو 15 سـاڵه‌وه بێت ئه‌وا ده‌سـتگیری ده‌که‌ن. ده‌ڵێن هێزه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه بۆ داڕێژراو گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کان ده‌گرن و ده‌ست به ده‌سـتگیرکردن ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه که‌وا حکومه‌ت ده‌سـتیکردووه به گرتنی پارێزه‌ر و چالاکوانه ناوداره‌کانی ئه‌و شـاره.
گه‌واهیده‌ران ده‌شڵێن هێزی زیاتری له‌شـکری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆیان کردووه به نێو شـاره‌که‌دا و چوونه‌ته پاڵ ئه‌و هه‌زاران سه‌ربازه‌ی که له پـێشـتره‌وه له‌وێن. ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه سووته‌مه‌نی و ئاو و کاره‌با له ده‌رعا بڕاوه و خۆراکیش زۆر که‌مبووه‌ته‌وه.
نزیکه‌ی هه‌موو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بیانی له سوریا ڕێـگه‌یان لێـگیراوه کاربکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات زۆر سه‌خت بێت هه‌واڵه‌کان له سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆوه بڵاوبـبنه‌وه.
هاوکات ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا گوتیان ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکردووه و تیایدا داوای له‌و که‌سـانه کردووه که به کاری نایاسایی هه‌ستاون هه‌تا 15 ی مانگی پـێنج خۆیان به ده‌سـته‌وه‌بده‌ن. به‌یانـنامه‌که ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی خۆیان بده‌ن به ده‌سـته‌وه و چه‌که‌کانیان ته‌سلیم بکه‌ن ئه‌وا لێـیان خۆش ده‌بن.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت له وڵاته‌که به‌ر له 6 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتیپـێـکردووه به لایه‌نی که‌م 560 هاوڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون.