له‌و باره‌یه‌وه گرووپی چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ده‌ستڕێژیان له گوندنیشینانه کردووه، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و خاکی لوبنان هه‌ڵبێن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا په‌لاماری ئه‌و ناوچه‌یه‌یان دا.
ده‌نگوکانی نوێی په‌یوه‌ست به سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا بکات ڕژێمی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د دادگایی بکرێت به‌هۆی پـیاده‌کردنی تاوانه‌کان له دژی مرۆڤایه‌تی.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رپـرسی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد ڕژێمی سوریا بدرێته دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان.
ناڤی پـیڵای له گوته‌که‌یدا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێڤ گوتی ڕه‌فتاری بێ به‌زه‌یـیانه‌ی حکومه‌تی سوریا ته‌نانه‌ت بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به سه‌دان له منداڵانی ئه‌و وڵاته.
هاوکات خانم پـیڵای داوای له کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد ڕێ‌وشـوێنی به په‌له و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر له پـێناو پاراسـتنی گیانی هاوڵاتیانی سوریا.