که‌سایه‌تیـیه‌کی ئۆپـۆزسیۆنی سوری ده‌ڵێت لایه‌نگرانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رد و ته‌ماته‌یان گرتووه‌ته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له سوریا و هه‌وڵیان داوه خۆیان به ئۆفیسه‌که‌یدا بکه‌ن له‌و ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵی کۆدبووه‌وه.
حه‌سه‌ن عه‌بدول عه‌زیم گوتی نزیکه‌ی 100 که‌س له لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د له به‌رده‌م ئۆفیسه‌که‌ی له دیمه‌شق گردبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایی‌یان ده‌ربڕیوه له‌و ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت فۆرد کۆده‌بووه‌وه.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌مه‌ریکای تاوانبارکرد به‌وه‌ی هانی توندوتیژی له دژی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌دات.