سوریا هه‌روا دێت و ڕووبه‌ڕووی گوشاری هێزه‌کانی جیهان ده‌بێت هه‌تا کۆتایی به سه‌رکوتکردنی جودابیران بهێنێت، هه‌رچه‌نده چالاکوانان ده‌ڵێن توندوتیژی له‌و وڵاته هه‌روا دێت و په‌ره‌ده‌سـتێنێت.
چالاکوانێـک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا سێشه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هێزه‌کانی سوریا له‌به‌ر چاوی خه‌ڵـکی 22 چالاکوانیان له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق ئیعدام‌کردووه و 600 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه.
کۆمه‌ڵانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن ده‌وروبه‌ری شاره‌که له‌وه‌تای یه‌کشه‌ممه‌وه چوارده‌وردراوه، کاتێـک هێزه‌کان به پـشـتیوانی تانک چوونه ناو ناوچه‌که.
له هه‌مان ده‌م ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه به سه‌رکوتکردنی کوشـنده‌ی خۆپـیشـانده‌ران له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه، پاش ئه‌وه‌ی لێـکۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به وردی باسی پـێشـێلـکاریـیه گه‌وره‌کانی به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ کراون و ده‌ڵێن له لایه‌ن باڵاترین ئاسـتی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده‌وه فه‌رماندرابوو.
دووشه‌ممه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس گوتی به بڕیاری ئه‌م دوایـیانه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سوریا و ڕاپـۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که زۆر چاک دڕنده‌یی و پـێشـێلـکاریـیه‌کان تۆمار ده‌کات، ئێسـتا کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـیاداچوونه‌وه بکات بۆ ده‌رکردنی شیانی بڕیارێـک. کۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پـێشـێلـکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریا کردووه و هێزه‌کانی حکومه‌ت تاوانبارده‌کات به ئیعدامکردنی خه‌ڵـکی، ده‌سـتگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی، بێ سه‌روشوێنکردن، ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌سـتدرێژیکردنی سـێـکسی و پـێشـێلـکردنی مافی منداڵان.
ڕاپـۆرته‌که له زاری ژماره‌یه‌ک گه‌واهیده‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات که مێرمنداڵی کوڕ ده‌سـتدرێژی سـێـکسیـیان کراوه‌ته سه‌ر له به‌رچاوی پـیاوان له گرتووخانه‌دا. ئه‌نجامی ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یه ئێسـتا ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که بڕیار بده‌ن هه‌نگاوی داهاتوو چی بێت.