چاودێران ده‌ڵێن هێزی ئاسایشی سوریا خۆپیشانده‌رانی دژبه حکومه‌تیان گوله باران کردووه و له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی که‌م 2 که‌س کوژراون.
چاودێران ده‌ڵێن، له‌شکری سوریا به پشتیوانی تانک هێرشی کردووه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌ی ڕاستان له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که.
خه‌باتکاره‌کان ده‌ڵێن له‌شکر هه‌روه‌ها هێرشی کردووه‌ته سه‌ر شاره‌کانی ته‌لبیسه و دێرزول له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
له ڕۆژی هه‌ینیشدا خه‌باتکارانی مافه‌کانی مۆرڤ ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له چه‌ندین شوێنی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد و له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژران.
شایانی باسه ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌ێنن نزیکه‌ی هه‌زار که‌س به‌هۆی سه‌رکوت کردنه‌کانی خۆپیشانده‌رانی دژ به سه‌رۆکی سوریا به‌شارئه‌ل ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه کوژراون.