هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب له میانه‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا پشـتگیری خۆیان بۆ پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان له‌مه‌ڕ قه‌یرانی سوریا ڕاگه‌یاند، له‌و ده‌مه‌دا هه‌واڵی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 22 که‌س له سوریاوه هات، ده‌ڵێن زۆربه‌یان که‌سی سیڤیل بوون.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د په‌لاماری شـاری ئیدلیبی باکوری وڵاته‌که‌یان داوه و سه‌رئه‌نجام به لایه‌نی که‌م 16 که‌سیان کوشـتووه. ده‌شڵێن له شـاری حه‌ماش سه‌رهه‌ڵـداوان له بۆسه‌یه‌کدا 2 سه‌ربازیان کوشـتووه.
ئاژانسی سـانای حکومه‌تی سوریاش ده‌ڵێت تێرۆرسـتان له شـاری حه‌له‌ب ته‌قه‌یان له دوو ئه‌فسه‌ر کردووه به پله‌ی عه‌قید و کوشـتوویانن.
له به‌غداش ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب له کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بدا، تاووتوێی قه‌یرانی سوریایان کرد و پشـتیوانی خۆیان بۆ پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان ده‌ربڕی و داوایان کرد ده‌سـتبه‌جێ هه‌موو به‌نده‌کانی جێبه‌جێ‌بکرێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه یه‌که‌م کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌به له به‌غدا ببه‌سـترێت له‌وه‌تای له سـاڵی 1990 وه و له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن، عێراق وڵاتی کوه‌یتی داگیرکرد.
هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌که‌ش موشه‌کێـک له نزیک ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ته‌قیوه‌وه، به‌ڵام هێچ زیانێـکی لێ‌نه‌که‌وتۆته‌وه.