ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی سوریا ڕاپـۆرتی داوه که‌وا کابینه‌ی حکومه‌تی سوریا ده‌سـتی له‌کارکشانۆته‌وه.
ئه‌م ده‌ست له کارکشـانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌و ده‌مه‌دا هاتووه که ده‌یان هه‌زار که‌س له سوریا به‌شـداریان له ڕێـپـێواندا کردبوو بۆ پـشتیوانکردن له حکومه‌ت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی وڵاته‌که له چاوه‌ڕێی وتارێـکدایه که له لایه‌ن سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده‌وه پـێشـکه‌ش بکرێت دوابه‌دوای زیاتر له یه‌ک هه‌فته له خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت.
لایه‌نگرانی حکومه‌ت له دیمه‌شقی پایته‌خت و ژماره‌یه‌ک شـاری گه‌وره‌ی وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ به‌شـداریکردن له‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی که حکومه‌ت بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه مۆڵه‌تی پـێداون. خۆپـیشـانده‌ران دروشمیان ده‌گوته‌وه و ئاڵا و وێنه‌کانی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان به‌رزکردبووه‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڕه‌نگه سه‌رۆک ئه‌سه‌د له‌و وتاره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی دهاتوودا پـێشـکه‌شی بکات، کۆتایی به یاسای ته‌نگه‌تاوی بهێنێت که‌وا بۆ نزیکه‌ی 50 سـاڵه درێژه‌ی خایاندووه.
خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کان به مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر حوکمڕانیـیه 11 سـاڵانه‌که‌ی سه‌رۆک ئه‌سه‌د و ماوه درێژه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بنه‌ماڵه‌که‌ی داده‌نرێت.
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕێوشوێنی توندیان له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کان گرته‌به‌ر و گازی فرمێسـک ڕێژ و گولـله‌ی ڕاستیان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێنا. ڕێـکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤی بنکه له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کان ده‌سـتیپـێـکردووه به لایه‌نی که‌م 61 که‌س کوژراون.