هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕۆژی هه‌ینی به لای که‌م 4 که‌سیان کوشت پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و که‌سـانه له شـاری لازقیـیه‌ی که‌نار ده‌ریا کوژراون.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتیش هه‌ن که‌وا خه‌ڵکیش له شـاره‌کانی ده‌رعا و دێر ئه‌لزور و قه‌راغ شـاری دیمه‌شق کوژراون.
به شێوه‌یه‌کی گشـتی، ده‌یان هه‌زار که‌س ڕۆژی هه‌ینی له سوریا خۆپـیشـاندانیان له دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سـازکرد که ئه‌مه‌ش بووه به نه‌ریتێـک هه‌فتانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خۆپـیشـاندانه‌کان پاش ماوه‌یه‌کی کورت ده‌سـتیپـێـکرد له‌وه‌ی حکومه‌ت گوتی هێڵێـکی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له نزیک شـاری حومس ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که چاڵاێـکی گه‌وره‌ی دروسـتکردووه و بووه‌ته مایه‌ی ڕژانی بڕێـکی زۆری نه‌وت.