وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری کۆمکاری عه‌ره‌ب گرت له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئه‌رکی چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا دوای زیادبوونی توندوتیژی که وه‌ک چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 36 که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ڕووسیا له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤه‌وه ڕایانگه‌یاند ئه‌و پشتیوانی زیادکردنی ژماره‌ی چاودێره‌کان له‌و ووڵاته ده‌کات.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی دوای وتووێژی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، بڕیاری دا کاری چاودێران ڕابگرێت. به‌ڕێز عه‌ره‌بی حکومه‌تی سوریای تاوانبارکرد به زیادکردنی ئاستی توندوتیژی و گوتیشی قووربانیه‌کان خه‌ڵکی سیڤیلی بێ‌گوناهبوون.
بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌رکی چاودێران له کاتێـکدا هات که حکومه‌تی سوریا هێرشێـکی به‌رفراوانی کرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت و شاره گه‌وره‌کانی دیکه وه‌ک حومس و ئه‌دلیب و دێر ئه‌لزۆر.
گرته ڤیدیۆیـیه‌کانی ئۆپۆزسێۆن نیشـانی ده‌ده‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانی به‌لایه‌نی که‌م 6 شار و شارۆچکه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆن و حکومه‌تی سوریا یه‌کتری تاوانبارده‌که‌ن به ته‌قاندنه‌وه‌ی لوولـله‌یه‌کی نه‌وت.
ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری ناوخۆی سوریا (محه‌مه‌د ئه‌لشعار) به‌ڵێنی‌دا هه‌ڵمه‌ته‌که به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ک ده‌ڵێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌وانه‌ی له یاسا لایانداوه.