خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به نیازن جارێـکی دیکه بڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت به ئاگر و ئاسن به‌ره‌نگاری خۆپـیشــاندانه‌کان ده‌بێته‌وه.
خۆپـیشـانده‌ران نیازیان وایه ڕۆژێـکی دیکه‌ی توڕه پاش نوێژی جومعه سـازبکه‌ن که هه‌رچه‌نده وا هه‌فته‌یه‌که خۆپـیشـاندانی توڕه و ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی سوریای قه‌ده‌غه‌کراو بۆ یه‌که‌م جاره ڕاسته‌وخۆ ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ئه‌وانه‌ی داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ده‌که‌ن. له به‌یانـنامه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵه‌که داوا له هاوڵاتیان ده‌کات بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌ڵێت" مه‌هێڵن زۆردار بتانکاته کۆیله‌ی خۆی."
له لایه‌کی دیکه و له جنێڤ، ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رگای مشـتومڕی کرده‌وه له‌سه‌ر داوایه‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ پـێـکهێنانی کۆمسیۆنێـکی سه‌ربه‌خۆ بۆ زانینی ڕاستیه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌ڵێن پـێشـێلکاری له مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا کراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شـکستی هێنا له په‌سه‌ندکردنی بڕیارێـک بۆ سه‌رزه‌نشتکردنی سوریا له به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی ده‌رحه‌قی خۆپـیشــانده‌ران ده‌گیرێنه‌به‌ر له‌و وڵاته. هاوپه‌یمانانی سوریا له ئه‌نجومه‌نه‌که که بریتین له ڕووسیا و چین و لوبنان ڕێـگه‌یان له په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که گرت.