کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا گه‌یشتووه‌ته دیمه‌شقی پایته‌خت به مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ ڕزگارکردنی پـلانه ئاشتیـیه‌که‌ی له هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه. هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن حکومه‌ت هێرشێـکی نوێی کردووه‌ته سه‌ر شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 34 که‌س کوژراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و پاش گه‌یشـتنی بۆ دیمه‌شق، به‌ڕێز ئه‌نان جارێـکی دیکه داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد کۆتایی به توندوتیژی بهێنێن که‌وا بۆ 15 مانگه ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه. گوتیشی ئه‌و تووشی داخورپان بووه به‌و کوشـتنکاریـیه دڵته‌زێنه‌ی ڕۆژی هه‌ینی شـارۆچکه‌ی حۆله که تیایدا به لایه‌نی که‌م 108 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌ڵێن بڕیاره به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم کۆبـبێته‌وه و سبه‌ی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
هاوکاتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی کۆفی ئه‌نان، چالاکوانان گوتیان هێزه‌کانی حکومه‌ت له دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌وه و هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی شـاری حه‌مایان بۆردومان کردووه، ئه‌مه‌ش له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان کردوویانه‌ته سه‌ر شوێنه حکومیـیه‌کاندا. گوتیشـیان له میانه‌ی شه‌ڕه‌کاندا ژماره‌یه‌ک سه‌رباز و سه‌رهه‌ڵـداو و به لایه‌نی که‌م 13 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون.