پـێشـبینی ده‌کرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب پـشـتگیری له پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی ناو سوریا، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به پـێشـنیاره‌کانی قایل بوو.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له به‌غدای پایته‌ختی عێراق کۆده‌بنه‌وه که بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌وێ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی سـازبکرێت.
سـاڵی ڕابردوو کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌ندامێتی سوریای هه‌ڵپه‌سارد پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئاماده نه‌بوو له سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی بوه‌سـتێت.
دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوایی و که‌سایه‌تیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به گومانه‌وه له‌م قایل بوونه‌ی سوریا ده‌ڕوانن، له کاتێـکدا که شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان به‌رده‌وامه.
ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن ئه‌م قایل بوونه‌ی ئه‌سه‌د ته‌نها بۆ به‌سه‌ربردنی کاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێت ئه‌م قایل بوونه‌وه‌ی سوریا هه‌نگاوێـکی گرنگی سه‌ره‌تایـیه، به‌ڵام گرنگتر ئه‌وه‌یه به کردووه پـیاده‌ی پـلانه‌که بکات. داواشی له حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کرد له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو کاربکه‌ن بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و خوێن ڕشتنه.
ڕۆژی سێشه‌ممه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی قه‌یرانه‌که‌ی ناو سوریا گه‌یشتووه‌ته 9 هه‌زار که‌س.