چالاکوانانی سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتیان دانیشـتوانی شـاری حه‌ما ته‌رمی 17 که‌سیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شـاره‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌ر هه‌موویان به گولـله کوژراون.
ده‌ڵێن ته‌رمه‌کان له گه‌ڕه‌کانی به‌ساتین و حه‌میدیـیه و ئه‌ربه‌عین و مسباح فڕی درابوون و ده‌سـت و قاچیان به‌سترابوونه‌وه و گولـله به سه‌ر و ملیانه‌وه نراوه.
ده‌شڵێن ئه‌و کوژراوانه له‌وانه بوون که له میانه‌ی هێرشێـکی هه‌فته‌ی ڕابردووی هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شـاره‌که ده‌سـتگیرکرابوون.
چالاکوانان ده‌ڵێن حکومه‌ت ئه‌م کاره‌ی به مه‌به‌سـتی چاوترسێنی خه‌ڵـکی شـاره‌که کردووه.
ده‌شڵێن له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌کانی حکومه‌ت به تۆپـباران و ته‌قه‌ی دۆشکه و چه‌کی تر به لایه‌نی که‌م 30 که‌سیان له شاره‌که کوشـتووه.