ده‌سته‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی بڕیارێـک بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی حکومه‌تی سوریا.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که پـێشـبینی ده‌کرێت پـشـتیوانی له بڕیارێـک بکرێت که حکومه‌تی سوریا تاوانبارده‌کات به پـێشـێلـکردنی زۆری مافه‌کانی مرۆڤ و چه‌وسـاندنه‌وه‌ی چالاکوانانی دژه حکومه‌ت و به‌کارهێنانی چه‌کی قورس له نێو شار و گه‌ڕه‌که‌کاندا.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌که داوا له حکومه‌تی سوریا ده‌کات ڕێـگه به ئاژانسه مرۆیـیه‌کان بدات خۆراک و داوده‌رمان و سووته‌مه‌نی بگه‌یه‌نـنه ئه‌و ناوچانه‌ی به هۆی شه‌ڕه‌کانه‌وه زیانی گه‌وره‌یان پـێـگه‌یشـتوون.
قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و کوه‌یت و تورکیا که به‌شـداریـیان له داڕشـتنی بڕیاره‌که کردووه، داوای ئه‌و کۆبوونه‌وه به په‌له‌یه‌یان کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه خاچی سوور وتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵداوان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بگاته گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مری حومس که له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا که‌وتۆته ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه. گوته‌بێژێـکی خاچی سوور له جنێڤ گوتوویه‌تی ئه‌مبوڵانسێـکی خاچی سووری سوریا توانیویه‌تی ڕۆژی دووشه‌ممه بگاته ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵـداوان و 3 برینداری سوری له‌وێ ده‌ربکات.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیانکردۆته‌وه به بۆردومانکردنی قورسی گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر.