کۆمکاری عه‌ره‌بی داواده‌کات خوێنڕشتن له سوریا ڕابوه‌ستێت و ده‌ڵێت ده‌بێت مافی گه‌ل ڕێزی لێبگیرێت و ده‌بێت جاکسازی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ببینێت.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایـیدا ئه‌مڕۆ له قاهیره که زووانێك کۆتایی پێهات، کۆمکاری عه‌ره‌بی گوتی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ئه‌مینداری گشتی خۆی نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی بۆ دیمه‌شق ده‌نێرێت.
گرووپه‌که ده‌رباره‌ی توندوتیژی له سوریا و که‌وتنه‌وه‌ی هه‌زاران قوربانی نیگه‌رانی زۆری خۆیان ده‌ربڕی.
به‌یاننامه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕۆژێك دوای ئه‌وه دێت که نزیكترین هاوپه‌یمانی سوریا ئه‌ویش ئێرانه داوای له حکومه‌تی دیمه‌شق کرد گوێبیستی "داوا ڕه‌واکانی" خه‌ڵکی بێت.
لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران علی ئه‌کبه‌ر ساڵحی یه‌که‌م لێدوانه له لایان ئێرانه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ، له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕین پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر دژ به سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ستی پێ‌کرد.
ساڵحی له کاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیدار له ناوچه‌که‌دا ئاگاهیدا، ئه‌گه‌ر بێت و قه‌یرانه‌که به ئاشتی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت. ووتیشی که‌وتنه‌وه‌ی پۆشایی ده‌سه‌ڵات له سوریادا " کاردانه‌وه‌ی بێوێنه‌ی " له نێوان دراوسێکانیدا لێده‌که‌وێته‌وه.
سه‌رباری ئه‌و داوا زۆرانه‌ی له پێناو ئاشتیدا ده‌کرێن ، چالاکوانه‌کانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ چارێکی دیکه هێرشیانکردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت .
له‌و هێرشـانه به‌لانی که‌م 2 که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژران.
حکومه‌تی سوریا ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن له پایته‌ختدا خۆپیشاندان ئه‌نجامدراوه. ئاژانسی هه‌واڵی سوریا که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت گوتی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی بیانی چیرۆك " هه‌ڵده‌به‌ستن".