حکومه‌تی تورکیا ئه‌مڕۆ شـاندێـکی ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هانی سوریای وڵاتی هاوسێی بدات به خێرایی ده‌سـت به‌کاری چاکسـازی بکات.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی سوریا به زه‌بری هێزی له‌شـکری خۆپـیشــاندانه‌کانی دژ به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی وڵات سه‌رکوت ده‌کات.
ئه‌م ئه‌رکه‌ی تورکیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یگرێته ئه‌ستۆ دوای ئه‌وه دێت به لای که‌م 228 ئه‌ندامی حزبی به‌عسی ده‌سـه‌ڵاتدار دوێنێ ده‌سـتیان له‌کارکێشایه‌وه وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری توندئامێز له لایه‌ن سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌ده‌وه له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دیموکراتخواز.
سه‌باره‌ت به توندوتیژی له سوریا ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ تانک و زرێپـۆشه‌کانی سوپای سوریا به‌ره‌و شـاری لازقیـیه‌ی به‌نده‌ری به‌ڕێکه‌وتن، واته بۆ ئه‌و شوێنه‌ی به‌م دوایـیانه مه‌ڵبه‌ندی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌بوون که تیایدا هێزه‌کانی ئاسایشی سوری وه‌ک ده‌گوترێت ده‌سـتڕێژیان له خۆپـیشـانده‌ران کردبوو.
هاوکات سه‌رکوتکردن و ناڕه‌زایـیه‌کان به زه‌بری هێزی سه‌ربازی له شـارۆچکه‌ی ده‌رعای باشوری سوریا به‌رده‌وام بوو، ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌ی به سه‌رباز و تانک گه‌مارۆ دراوه و خۆپـیشـانده‌رانیان له شه‌قامه‌کان دورخسـتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری له سه‌ربازانی سوری له شـارۆچکه‌کانی دیکه‌ی سوریا بڵاوکراونه‌ته‌وه، له‌وانه دوو ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختن.
له لایه‌کی تره‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی سوری گوتوویانه به لای که‌م 500 که‌س له میانه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا کوژراون و هاوکات به هه‌زاران هاوڵاتی ده‌سـتگیرکراون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌سـت له کارکێشانه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌ندامانی حزبی به‌عس پـتر له 200 یان سه‌ر به پارێزگای ده‌رعا بوون.