ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگی دۆشکه و ته‌قینه‌وه شـارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌نی سوریای هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به مه‌به‌سـتی سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی حکومه‌ت به تانکه‌وه خۆیان به ناوچه‌که‌دا کرد.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 20 که‌س برینداربوون دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت خۆیان به‌و شـارۆچکه‌یدا کرد که ده‌که‌وێته نێوان هه‌ردوو شـاری حومس و حه‌ما.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم ئۆباڵی ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی ناو سوریای خسته ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵی چه‌کداره‌وه. پاشـان هێرشی کرده سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا سه‌پاندویانه.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له وتاره‌که‌یدا بۆ کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک، وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپای تاوانبارکرد به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و پـێداویسـتیـیه بنچینه‌یـیه‌کانی سوریـیه‌کان ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه له کاتێـکدا ده‌ڵێن ئه‌وان نیگه‌رانن له باری ئاسایش و مافه‌کانی مرۆڤ له سوریادا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئیدیعاکانی حکومه‌تی سوریای ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به توندوتیژی له وڵاته‌که‌یدا. فلیپ بۆلۆپـیۆن ده‌ڵێت به‌ڵگه‌نامه‌کانی که له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ پـشـتڕاستکراونه‌ته‌وه نیشـانی ده‌ده‌ن که‌وا حکومه‌تی سوریا شاڵاوێـکی بێ ویژدانانه‌ی کردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵـکی خۆی، ئه‌ویش به کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌سـتگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی. به‌ڕێز فلیپ هانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی دا هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر حکومه‌تی سوریا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش هه‌مان داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ناو سوریا کرد دان به‌خۆیاندا بگرن.