ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و ناتوانێت پـشـتیوانی له ده‌قی هاوبه‌شی هه‌نووکه‌ی عه‌ره‌بی و خۆرئاوایی به‌رنووسی گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات په‌یوه‌ست به سوریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت به‌رنووسه‌که هه‌ڵوێسـته‌کانی مۆسـکۆ ڕه‌چاو ناکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا چۆن کۆتایی به 10 مانگ له قه‌یرانی سیاسی له سوریادا بهێنرێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئیته‌رتاسی نوێی ڕووسی له زاری گینادی گادیلۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت ڕووسیا نیگه‌رانه له‌وه‌ی به‌رنووسه‌که مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له سوریادا به دور نازانێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕه‌خنه‌شی له به‌رنووسه‌که گرت به هۆی ئه‌وه‌ی باس له سـزاکانی ئابوری ده‌کات ئه‌وه‌ی پـشـتر له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌بـیه‌وه به‌سه‌ر سوریادا سه‌پـێندرابوو.
شـایه‌نی باسه چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له دره‌نگانێـکی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێی گه‌ڵاڵه‌نامه‌که بکات ئه‌وه‌ی پـشـتگیری له پـلانێـکی کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌کات که داوا له به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ده‌کات ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی وڵات بداته ده‌سـتی جێـگره‌که‌ی و هه‌وره‌ها حکومه‌تێـکی نیشـتیمانی هاوبه‌ندی پـێـکبهێنێت هه‌تا ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان له سوریادا بکات.
ئه‌و به‌رپـرسـانه که چاویان به پـێـشنیازه‌که که‌وتووه ده‌ڵێن ئه‌وان به هیوابوون ڕووسیا پشـتیوانی له پـێشـنیازه‌که بکات به‌وه‌ی زمانێـک به‌کاربهێنێت شیانی مانه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی له ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵێته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ک که ڕۆڵێـکی سـنوورداری له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بێت. ئه‌و به‌رپـرسـانه ده‌شڵێن گه‌ڵاڵه‌نامه‌که هه‌رچه‌نده داوای سه‌پاندنی سزای ئابوری ناکات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی پـێده‌کات.