ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی به لایه‌نی که‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ناوه‌ندی دیمه‌شقی پایته‌ختی هه‌ژاندووه و به لایه‌نی که‌م بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 10 که‌س.
چالاکوانان ده‌ڵێن یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان له نزیـک مزگه‌وتێـکدا ڕوویداوه که نه‌یارانی حکومه‌ت له پاش نوێژی هه‌ینی لێی گردبووبوونه‌وه. حکومه‌ت ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌که‌ی خسته ئه‌سـتۆی تێرۆرسـتان و ده‌ڵێت خۆکوژێـک ئه‌نجامی‌داوه.
به‌ر له‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه هه‌ر له‌و نزیکانه له ناوچه‌یه‌کی پـیشه‌سـازی ڕوویدا.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه له کاتێـکدا بوون که حکومه‌تی سوریا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و کاربه‌ده‌سـتانی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بووه‌ته‌وه. ده‌ڵێن حکومه‌تی سوریا شـکستی هێناوه له جێبه‌جێـکردنی مه‌رجه‌کانی ئاگربه‌سـت، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه دانراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، چاودێرانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نائارامی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداواندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
نیراج سینگ گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌رکی چاودێریکردنی ئاگربه‌ست له سوریا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌وا چاودێرانی زیاتر به ڕێوه‌ن.