له توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی سوریا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون، ئه‌مه‌ش به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی شـاندێـکی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت 9 سه‌رباز له ناوه‌ندی شـاری حه‌ما کوژراون کاتێـک ڕۆکێتێـک له ماشێنه‌که‌یانی داوه. کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئێسـتا پـشـتگیری ئۆپـۆزسیۆن ده‌که‌ن ڕۆکێته‌که‌یان هه‌ڵدابێت.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕووداوی جودادا له ناوچه‌ی دیکه‌ی وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 2 که‌سی سیڤیلیان کوشـتووه.
ئه‌م کوشـتنانه به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی شـاندێـکی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕوویاندا. شـانده‌که نیازی هه‌یه وتووێژ سه‌باره‌ت به شیانی ده‌سـتپـێـکردنی دیالۆگ له نێوان حکومه‌تی سوریا و ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆندا بکات.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch ده‌یه‌وێت کۆمکاری عه‌ره‌ب داوا له سوریا بکات ڕێـگه به که‌سـانی سیڤیلی سه‌ربه‌خۆ بدات چاودێری هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی هێزه‌کانی ئاسایشی بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سوریا هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موراد جوان نووسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:06 خوله‌كه.