خۆپیشاندانی زیاتری دژ به حکومه‌تی سوریا په‌ره‌ی سه‌ندووه، له‌و ده‌مه‌ی ڕێوڕه‌سمی ناشـتن و پرسه‌گێڕان ده‌ستیـپێـکرد بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی به ده‌ستی هیزه‌کانی ئاسایشی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که کوژران.
ئه‌مرۆ شه‌ممه له شارۆچکه‌ی ده‌رعای باشوری وڵات و نزیک سـنووری ئوردن خۆپیشاندانی نوێ به‌رپابوو. ئه‌م شارۆچکه‌یه بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندی ئۆپۆزیسۆنی دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵین ڕۆژی هه‌ینی به لایه‌نی که‌م 15 خۆپیشانده‌ر له شارۆچکه‌ی ده‌رعا کوژران، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت له 6 شـار و شـارۆچکه‌ی ئه‌و وڵاته سـازکران به دیمه‌شقی پایته‌ختیشه‌وه.
هه‌واڵه نوێـیه‌کان وه‌ها راده‌گه‌یه‌نن که به هه‌زاران له خۆپیشانده‌ران به ڕێپێوان به نێو گوندی ته‌فه‌سی نزیک شارۆچکه‌ی ده‌رعادا ده‌ڕۆیشتن و ئاگریان به‌رداوه‌ته بنکه‌یه‌کی پۆلیس و باره‌گای حزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار.
خۆپیشانده‌ران داوای چاکسازی گشتگیریان له وڵات‌دا کردووه که به پـێچه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری سیاسه‌ته‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و حزبه‌که‌یه‌تی.
هاوکات خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی سوریا داوای کۆتایی‌هێنانیان به ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاویان کردووه که‌وا بۆ ده‌یان ساڵه له‌و وڵاته‌دا کاری پـێده‌کرێت.