ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 31 که‌سی مه‌ده‌نی و سه‌رباز له سه‌رانسه‌ری سوریادا کوژراون، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا خه‌ڵـکی به‌ره‌و سـندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌چوون بۆ به‌شـداریکردن له‌و ڕاپـرسیـیه گشـتیـیه‌ی بۆ به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که ده‌کرێت.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت بۆ ئه‌مڕۆش بۆردومانی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ ناوچه‌کانی حومسی ژێر ده‌ستی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو به‌رده‌وام بوون و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 9 که‌سی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنیش 4 سه‌ربازیان کوشـتووه.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت هه‌ر له ده‌می به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که له ناوچه‌ی دیکه‌ی وڵاته‌که 8 که‌سی مه‌ده‌نی و 10 له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون.
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوای بایکۆتکردنی ڕاپـرسیـیه‌که ده‌کات. به‌پـێی ئه‌م ده‌سـتوره‌ی پـێشـنیارکراوه پارتی به‌عس وه‌ک پارتی ڕابه‌ری وڵات نامێنێت که 50 سـاڵه حوکمڕانی سوریا ده‌کات.
ڕێژه‌ی به‌شـداریکردن له ده‌نگدانه‌که له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک نه‌بووه یان زۆر که‌م بووه، له‌وانه حومس که تۆپـبارانه‌کانی حکومه‌ت له‌وێ بوونه مایه‌ی کوژرانی سه‌دان که‌س و شـاری ئیدلیب که بنکه و قه‌ڵای سه‌رهه‌ڵـداوانه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و شـاری ده‌رعا له باشور. چالاکوانان ده‌ڵێن هیچ پـرۆسه‌ی ده‌نگدانێـک له حومس به‌دی نه‌کراوه. له چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی سه‌ر ئنته‌رنێت ده‌رکه‌وتووه هه‌ندێـک که‌س کارتی ده‌نگدانه‌که‌یان فڕێداوه‌ته ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی وڵاته‌که پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به ئارامی به‌ڕێوه‌چوون، له‌وانه له دیمه‌شقی پایته‌خت که له‌وێ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سد هێشـتا پـشـتیوانی که‌مینه ئاینیـیه‌کان و خه‌ڵـکی کارداری ماوه. خه‌ڵـکی له‌و ناوچانه ده‌ڵێن به په‌رۆشه‌وه به‌شـداری له‌و ده‌نگدانه‌دا ده‌که‌ن.