به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگی ته‌قه له شـارۆچکه‌ی ده‌رعای باشوری سوریا بیسـتراوه، هاوکاتی ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی له‌شـکری بۆ کۆتایی‌هێنان به خۆپـیشـاندانی لایه‌نگرانی دیموکراسی له‌وێ چووه‌ته ڕۆژی دووه‌میـیه‌وه.
سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی به تانک و له‌شـکر هیچ خاوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایـیه توندانه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه ده‌ربڕاون له به‌رامبه‌ر توندوتیژیـیه‌کانی دژی خۆپـیشـانده‌ران ئه‌نجام‌دراون. دانیشـتوان له ده‌رعا ده‌ڵێن ئه‌وان زۆر ده‌ترسن له شـارۆچکه‌که‌یان بێنه ده‌رێ. ڕێـکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن به ده‌یان که‌س به ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ده‌سـتگیرکراون.
گه‌واهیده‌ران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 20 که‌س ڕۆژی دووشه‌ممه کوژران له‌و ده‌مه‌ی سه‌دان سه‌رباز به تانکه‌وه خۆیان کرد به ده‌رعا بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ داوای له سوریا کرد کۆتایی به سه‌رکوتکردنه‌کان بهێنێت، ده‌شڵێت وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی کارده‌کات بۆ قایلکردنی سوریا له‌وه‌ی ڕێز له مافه سه‌ره‌تایی و گشـتیـیه‌کانی مرۆڤ بگرێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریا ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له دژی هاوڵاتیانی خۆی گرتوویه‌تێ به‌ر، وه ده‌ڵێت ئه‌وه به ته‌واوی جێـگای مه‌خابنه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهیـیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی خۆی و هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی زۆر نا پـێویستی باڵیۆزخانه‌که‌ی له سوریا ده‌کات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن هاوکاتی ئه‌وه‌ی گه‌شت و هاتوچۆی خه‌ڵکی له‌و وڵاته به‌رده‌وامن.
له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه حکومه‌تی سوریا ده‌سـتیکردووه به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی لایه‌نگرانی دیموکراسی زیاتر له 350 که‌س کوژراون.