ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سوریا خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازکران که بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه له ژێر دروشمی "دمشق موعدنا القريب" بوو.
هه‌ر وه‌کو هه‌موو هه‌فته‌کانی پـێشوو خه‌ڵـکی له چه‌ندین شـار و شـارۆچکه‌ی وڵاته‌که له پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان، له‌وانه له دیمه‌شقی پایته‌خت و شـاری حه‌له‌ب. هێزه‌کانی حکومه‌تیش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک کوژراو که‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌پـێی ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریا ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 22 که‌س به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایش و له‌شـکر کوژراون که زۆربه‌یان له حه‌ما و حه‌له‌ب بوون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له حه‌ما 8 که‌س کوژراون که پـێنجیان سه‌ربڕاون و سیانیان منداڵبوون. له حه‌لبیش 5 که‌س کوژراون که دووانیان منداڵبوون. له حومس 4 که‌س و له ناوچه گوندنشینه‌کانی دیمه‌شق 2 که‌س و ده‌رعا 2 که‌س و ته‌رتوس یه‌ک که‌س.
هه‌رچه‌نده توندوتیژیـیه‌کان به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێت بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و سه‌دان چاودێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که‌مێـک بووه‌ته مایه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له زاری ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا بڵاویکردووه‌ته‌وه که به‌ڕێز ئه‌نان به‌م زووانه سه‌ردانی سوریا ده‌کات.