ڕووسیا ده‌ڵێت پشتیوانی هیچ هه‌نگاوێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناکات سه‌باره‌ت به گرتنه به‌ری سزاکان له دژی سوریا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆف ڕایگه‌یاند که هه‌نگاوێکی له‌و جۆره ناڕه‌وا و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت و گوتیشی ڕوسیا ئاماده‌یه بۆ هه‌ر پێشنیازێکی بونیادنه‌ر له پـێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا، به‌ڵام ده‌بێت ده‌قی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه بڵێت که نابێت وه‌ک پاساوی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شکری به‌کار بهێنرێت.
ئه‌مانه له ده‌مێـکدان که دیپـلۆماتکارانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا کارده‌که‌ن بۆ هێنانه دی بڕیارێکی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که تیایدا چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له حوکمڕانی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دیاری ده‌کات.
پـێشووتر رووسیا مافی ڤیتۆی به‌کار هێنابوو بۆ به‌ربه‌ستکردنی هه‌وڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سزادانی سوریا له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خوێناوی راپه‌ڕینی دژ به حکومه‌ت که بۆ 10 مانگه درێژه ده‌کێشێت.